تەنها خۆت بەرپرسیت له ژیانی خۆت

· بابەتی کوردی

ئەوەی دونیا و کۆمەڵگاو خەڵک بۆی گرنگە ئەو چارەسەرەیە تۆ بۆ کێشە و ئازارەکانی خۆت و کەسانی وەکوو خۆت ئەدۆزیتەوە.

ناوی ئەو کەسانە لە مێژوو ئەمێنێتەوە کە بەهەموو کێشەو ئازارەکانیاینەوە توانیویانە چارەسەرێک بدۆزنەوەو ژیانی خۆیان و هەزاران کەسیتر بگۆڕن.

جارێکیتر کە بیر لە کێشە و ئازارەکانی ژیانت ئەکەیتەوە، لە جیاتی بۆڵەبۆڵ و جنێودان بە ئاسمان و زەوی،

چارەسەریک بدۆزەوە بۆ کێشە و ئازارەکانی ژیانی خۆت و کەسانی وەک خۆت،

ئەو کات ئەبینیت چۆن خەڵک و کۆمەڵگاو دونیاش ئەوکارەی کردووتەو تەنانەت، ئازارەکانیشت بەرز ئەنرخێنێت.

broken image